کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

بێكار بوونی زیاتر له‌ ٣٠٠ كرێكاری پرۆژه‌ی به‌نداوی كانی سێو

بەهۆی ڕاگیرانی پرۆژەی بەنداوی “کانی سێو”ی شاری پیرانشار، ٣٠٠ هەتا ٤٠٠ کرێکار بێکار بوون.

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان، زیاتر له‌ ٣٠٠ کرێکارانی بەنداوی کانی سێوی شاری پیرانشار، بەهۆی ڕاگیرانی ئەو پرۆژەیە، هەتا کاتی دیاریکراو، بێکار بوون.

به‌ پێی وته‌ی كرێكاران، هۆکاری ڕاگیرانی ئەو پرۆژەیەی بۆ نەبوونی حه‌قده‌ستی کرێکاران ڕاگه‌یندراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو کرێکارانە چەندین جار بەهۆی په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی ئەو پرۆژەیەوە، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و هەروەها بەڕێوەبەران پرۆژەی بەنداوی کانی سێو، بە بیانووی جۆراجۆر، له‌ په‌رداخت حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆیبوارد.

بابەتی پەیوەندیدار

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ قوربانیانی ڕووداوه‌كه‌ی مترۆپۆل

komalah

دووهه‌مین شه‌وی خۆپیشاندانی خه‌ڵك له‌ شاری ئابادان

komalah

مانگرتنی شۆفێر تاكسیه‌كان له‌ شاری سنه‌

komalah

بەردەوامی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد

komalah

زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی شاری شنۆ

komalah

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ٧ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ

komalah