پارێزگای نوێی ئۆستانی ئیلام له ڕاگه‌یێندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زیاتر له ٢٣ هه‌زار لاوی بێكار له ئۆستانی ئیلام بوونی هه‌یه و هه‌تا ئێستا له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هیچ پلانێك بۆ نه‌هێشتنی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێكاری له‌و ئۆستانه‌دا نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئیلام لە بواری سەرچاوه سرووشتییەکانەوە یەکێک لە دەوڵەمەندترین ئۆستانه‌كانی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت، وه‌ك نموونه‌یه‌ك به‌ته‌نیا ڕۆژانه به ڕێژه‌ی ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له گێڵگه نه‌وتیه‌كانی ئه‌و ئۆستانه به‌رهه‌مدێت، كه‌چی ئه‌و ئۆستانه لە هەژارترین و بێکارترین ناوچه‌كانی ئێران دێتە هه‌ژمار و ئاماری خۆكوژی به‌هۆی هه‌ژاری و بێكاریه‌وه وای له ئیلام كردووه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو له ڕیزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی ئۆستانه‌كانی ئێران بێت.