زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی شاری گه‌یڵانغه‌ربی كرماشان كه به جه‌مسه‌ری به‌رهه‌مهێنانی قیر له ئاستی ئێران‌دا ناسراوه، بێكارن و له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ئه‌و شاره به‌ته‌واوه‌تی پشتگوێ خراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانداری شاری گه‌یڵانغه‌رب له وتووێژێكدا ڕێژه‌ی بێكاری له‌و شاره‌دا ٨ له‌سه‌د ڕاگه‌یاندووه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ٧٠ له‌سه‌دی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قیری ئێران له‌و شاره‌دایه. شایانی باسه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ڕاپۆرتێكی گشتی له سه‌ر ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ڵاوسان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی سه‌ر به ڕژیم بڵاوكرایه‌وه كه هه‌ر یه‌كه له ئیلام و كرماشان و سنه له ڕێزبه‌ندی سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئۆستانه‌كانی ئێران‌دا جێیان گرتبوو.