ناوندی ئاماری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ٤٢٪ی ده‌رچووانی زانكۆ له ئێران بێكارن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره، ڕێژه‌ی بێكاری ژنانی ده‌رچووی زانكۆ له كۆی گشتی ئه‌و ٤٢٪ له پیاوان زۆرتره. به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له پاییزی ساڵی ١٤٠٢دا، پشكی جه‌معیه‌تی شاغڵی ده‌رچووی زانكۆ له كۆی گشتی شاغڵانی ئێران، ته‌نیا ٢٧ له‌سه‌د بووه و ئه‌و ڕێژه‌یه له‌چاو ساڵی ڕابردووی زیادی كردووه. به‌وته‌ی “تاها ڕه‌مه‌زانی” به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌فته‌ری داهێنه‌ری سیاسه‌ت و گه‌شه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌نی ڕژیم، بێكاری ٤٢٪ی ده‌رچووانی زانكۆ به واتای ئه‌وه‌یه كه له ٢ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار بێكاری وڵات، ٩٠٥ كه‌سیان ده‌رچووانی زانكۆن. ئه‌گه‌ر توێژینه‌وه‌یێك له‌سه‌ر ده‌رچووانی پیاو و ژنی زانكۆ ئه‌نجام بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه نرخی بێكاری له نێو پیاوان دا ٨٪ و له نێو ژنان سه‌رووی ٢٠ له‌سه‌ده.