به پێی ئاماره‌كانی ڕژیم، ئۆستانی كوردستان یه‌ك ملیۆن و ٦٠٣ هه‌زار دانیشتوو و ٥٠ هه‌زار كرێكار له ١٦ به‌شی بیناسازی تێدا كار ده‌كه‌ه‌ن به‌ڵام به هۆی به‌فربارین و سه‌رما و سۆڵه‌وه بێكارن و له باروودۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین.
“حه‌سه‌ن عێززه‌تی” سه‌رۆكی ئه‌نجۆمه‌نی سینفی كرێكارانی ساختمانی بانه و چاودێری كانوونی كرێكارانی ساختمانی ئۆستانی كوردستان ڕایگه‌یاند: بارینی به‌فر و هاتنی سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندان ده‌یان هه‌زار كرێكاری ئه‌و ئۆستانه‌ی بێكار كردووه زۆربه‌یان له بیمه‌ی بێكاری و هه‌ر جۆره داهاتێك بێبه‌شن، ئه‌مانه و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به باروودۆخی كرێكارانی بیناسازی وایكردووه كه كرێكارانی ئه‌و ئۆستانه له خراپترین دۆخدا بژین.