کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاری ده‌یان كارگه‌ر به‌هۆی پچڕانی به‌رقی كارخانه‌ی سیمانی كوردستان

بێكاری ده‌یان كارگه‌ر به‌هۆی پچڕانی به‌رقی كارخانه‌ی سیمانی كوردستان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌ شاری سنه‌ بووه‌ته‌ هۆی داخرانی كارخانه‌ی سیمانی كوردستان و ده‌یان كرێكار بێكار كراون.

پێشتر به‌رپرسانی كارخانه‌ی سیمانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری داخستنی كارخانه‌ی سیمان هۆشداریان به‌ به‌رپرسانی ئوستانی دابوو، به‌ڵام وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرت و ناچار بوون درگای كارخانه دابخه‌ن و ده‌یان كرێكار بێكار بكه‌ن. شایانی باسه‌ كه‌ پچڕانی به‌رده‌وامی به‌رق له‌ هاوێنی ئه‌مساڵ، زیانێكی ملیارد دۆلاری به‌ سه‌نعه‌تی وڵات گه‌یاندووه‌ و ده‌یان كارگه‌ له‌ سه‌راسه‌ری ئێران به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌با داخراون.