کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاری ده‌وچووانی زانكۆ له‌ كرماشان

بێكاری ده‌وچووانی زانكۆ له‌ كرماشان 3

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان، بە ئاماژەدان بە بەرزیی ڕێژەی بێکاری لەنێو دەرچووانی زانکۆ، ڕایگه‌یاند، ٨٠ لەسەدی دەرچووانی زانکۆ لێهاتووییان نییە.

“موختار ئەحمەدی” بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کار و ڕیفاهی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بانەمەڕ ڕایگەیاند کە بەپێی دوایین داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران و بە پشتبەستن بە گەڵاڵەی هێزی کار، ٢٨٢ هەزار و ٧٢ کرێکاری بێکار لەو پارێزگایە بوونیان هەیە. ئەحمەدی باسی لەوە کردووە كه‌ ٢٠ لەسەدی دەرچووانی زانكۆ بێکارن و نزیکەی ٤٠ لەسەدی بێکارانی کرماشان لە دەرچووانی زانکۆ پێک دێت. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: لە ساڵی ١٤٠١دا ڕێژەی بێکاری لە ئێراندا ١٢.٩ لەسەد بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاریی کرماشان ١٤.٢ لەسەد بووە، هەروەها ژمارەی دەرچووانی زانکۆش ٢٣.١ لەسەد بووە، کە ئەمە کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ئەو پارێزگایە نیشان دەدات.