به پێی ڕاپۆرته‌كان، پتر له ٤٠٠ كرێكاری شیرینی خانه‌كانی بۆجنوورد به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه، كاره‌كانیان له‌ده‌ست داوه و بێكار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پتر له ٤٠ شیرینی خانه‌ی شارستانی بۆجنوورد، ناوه‌ندی ئۆستانی خۆراسانی شۆماڵی، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی نه‌خۆشیی كۆرۆنا، ڕێژه‌ی فرۆشه‌كه‌یان به شێوه‌ی به‌رچاو هاتووه‌ته خوار و به‌هۆیه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ركردنی كرێكاره‌كانیان. شایانی باسه، ئه‌و كرێكارانه‌ی وا له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار قه‌راردادی كاریشیان هه‌بووه به بیانووی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆناوه، قه‌راردادی ساڵ نوێیان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پتر له یه‌ك مانگ، بۆ دووباره نه‌كردوونه‌وه.