کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بێكاركردنی ٧٢ كرێكار له‌ كارخانه‌كانی سیمانی ئه‌هواز و كۆمباینسازی ته‌ورێز

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی دوو كارخانه‌ی سیمانی ئه‌هواز و كۆمباینسازی ته‌ورێز هاوكات له‌گه‌ڵ سالی تازه‌ی هه‌تاوی، ٧٢ كرێكاریان له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.

به‌وته‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئه‌هواز، ٧٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ كه‌ یه‌ك بۆ دوو ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ به‌بێ هۆكار له‌سه‌ركار ده‌ركراون به‌بێ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌ دواخراوه‌كانیان په‌رده‌اخت بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی كارخانه‌ی كۆمباینسازی ته‌ورێز، له‌ ڕۆژانی سه‌ره‌تایی نه‌ورۆزدا، دوو كرێكاریان به‌ ناوه‌كانی “داوود حسێن زاده‌” و “محه‌ممه‌د به‌رزگه‌ر” بێكار كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پێویستمان به‌و دوو كه‌سه‌ نییه‌. پاش سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌ی دارایی له‌و كارخانه‌یه‌، زۆربه‌ی كرێكاران بێكار كراون و ته‌نیا ٢٠ كرێكار به‌ ٢٢ ساڵ پێشینه‌ی كارییه‌وه‌ تێدا كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ ڕۆژی شه‌شی خاكه‌لێوه‌وه‌ دوو كرێكار له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ له‌سه‌ركار ده‌ركراون له‌ حاڵێكدا هێشتا پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان په‌رداخت نه‌كراوه‌ و جێژنانه‌ و پاداشی كۆتایی ساڵیان ور نه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و تاران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “مێهدی وه‌لیزاده‌” له‌ مه‌ریوان

-

له‌سه‌ركارده‌ركردنی دوو چالاكی سنفی موعه‌لیمان له‌ مه‌ریوان

-

دۆخی ناله‌باری ته‌ندرووستی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

-

چوونه سه‌ر لوتكەی چیای ئێڤێرێست له لایه‌ن کوردێک

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ١١ شارومه‌ند خه‌ڵكی گه‌ڤه‌ر له‌ باكووری كوردستان

-