ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی به‌فرانبار، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی قوم كۆمه‌ڵه‌ی ته‌فریحی “مێهر و ماه”ی به‌بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ داخست و ٧٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌ی بێكار كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئه‌و ناوه‌نده تهفرێحیه شوێنی حه‌وانه‌ی بنه‌ماڵه و منداڵان بووه و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی به بیانووی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی حیجابی زۆره‌ملێ له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و مشتهریهكان بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌رگای ئه‌و ناوه‌نده‌ی پۆلۆمپ كردووه له حاڵێكدا ٧٠٠ كرێكار له‌وێ كاریان ده‌كرد و ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌و ڕێگه‌وه دابین ده‌كرا.