به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ١٢٠ كرێكاری كارخانه‌ی “نه‌خی ئه‌لبورز” له‌سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له‌سه‌ركار ده‌ركراون و له مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵیش ٧٠ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌و ناوه‌نده بێكار كراون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كارخانه، له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنان به سه‌ختی دابه‌زیوه و به‌هۆیه‌وه ساڵۆنه‌كانی یه‌ك و سێی ئه‌و كارخانه به ته‌واوی داخراوه. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، پێشتر ٤٠٠ كه‌س له‌و كارخانه‌یه كاریان ده‌كرد و ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌سه‌ركار ده‌ركراون هێشتا به ته‌واوی حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ر نه‌گرتووه و به‌رپرسان به‌ڵێنیان پێ داون كه ئه‌گه‌ر باروودۆخی وه‌ربه‌رهێنان چاك بێته‌وه ته‌واوی كرێكارانی ده‌توان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.