به‌پێی ڕاپۆرتی ئوستانداری قوم، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به ده‌یان كرێكار به‌بیانووی “كه‌م كردنه‌وه‌ی هێزی كار” له‌لایه‌ن خاوه‌ن كارانه‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون و هۆكاره‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی كێبه‌ڕكێ له نێوان كۆمپانیاكان گه‌ڕانده‌وه.
به وته‌ی به‌رپرسانی ئوستانی قوم، له شه‌ش مانگی ڕابردوودا ڕێژه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراو تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه و له هێندێك شیركه‌ت به‌كۆمه‌ڵ كرێكارانیان بێكار كردووه و له سه‌دا ٩٠ی گرێبه‌ستی كرێكارانی ئێران، قه‌راردادیه و هه‌ر ئه‌و بووه‌ته هۆكارێك بۆ بێكاركردنیان.