“عه‌لی سه‌حرا نه‌وه‌رد” به‌رپرسی شۆرای هاوئاهه‌نگی كار له ئازه‌ربایه‌جانی ڕۆژئاوا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند، له ساڵی ١٣٩٩ی هه‌تاوی هه‌تا ئێستا ٥ هه‌زار و ٩٠٠ كرێكار له‌و ئوستانه‌دا له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون.
ئه‌و به‌رپرسه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه له كۆی ٣٥ شاره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌و ئوستانه سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌ده‌ی كارگه‌كانی به‌هۆی قه‌یرانی دارایی داخراون، ڕایگه‌یاند، یه‌ك له سێی دانیشتووان ئوستانی ئازه‌ربایه‌جانی ڕۆژئاوا واته ٣٨٦ هه‌زار كه‌س پیشه‌یان كرێكاریه نه‌بوونی بیمه‌ی بێكاری و ده‌فته‌رچه‌ی ده‌رمانی بۆ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه له‌سه‌ر كار ده‌ركراون كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كرێكارانه له قه‌یرانێكی ئابووری سه‌ختدا له خزمه‌تگوزاری پزیشكی به‌خۆڕایی بێبه‌ش كراون.