هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی سه‌ری ساڵی نوێ و به‌دوای ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی كۆنتۆرسازیی ئێران، نزیكه‌ی ١٣٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه سه‌ره‌ڕای دواخرانی ٢ ساڵ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، بێكار بوون.
كرێكارانی كۆنتۆرسازیی ئێران كه له چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ بیلاته‌كلیفی شوغڵی و بێ توانایی له دابین نه‌كردنی هه‌زینه‌كانی ژیانیان به‌ره‌وڕوون، چه‌ندین جار له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان له ئۆستانی قه‌زوێن ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌رپرسانی ئه‌م كارخانه‌یه به‌ڵێنیان داوه كه ته‌عتیلی كارخانه كاتییه و كرێكاران به‌دوای بنبڕكردنی ویرووسی كۆرۆنا سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان.