به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، چه‌كدارانی تالیبان له ولسوالی “ته‌خار” به داخستنی مه‌عده‌نی خوێی ئه‌و ناوچه‌یه، به‌دسه‌دان كرێكاریان بێكار كردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، نزیك به هه‌زار و ٥٠٠ كرێكار له‌و مه‌عده‌نه كاریان ده‌كرد و ڕۆژانه ٤٠٠ ئه‌فغانیان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی داخرانی مه‌عده‌ن و بێكاربوونیان، مه‌عیشه‌تی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسیه‌وه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، هۆكاری داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه، نه‌بوونی یاسایه‌كی دیاریكراو بۆ درێژه‌دان به كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌یه و له ئێستادا ده‌وڵه‌ت هیچ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌عده‌نه نییه.