کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاربوونی زیاتر له‌ ٨٠ كرێكاری كارگه‌ی په‌لوه‌ری مانێشتی ئیلام

بێكاربوونی زیاتر له‌ ٨٠ كرێكاری كارگه‌ی په‌لوه‌ری مانێشتی ئیلام

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بەهۆی کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی کەمبوونی مریشک له‌ لایه‌ن بەرپرسانی ئاستی باڵای ئۆستانی ئیلام، تەنیا کارگەی پەلەوەری ئەو ئۆستانه‌ داخراوە و به‌هۆیه‌وه‌ ٨٨ کرێکار بێكار بوون.

کەمیی مریشک لە بازاڕی ئیلام، یەکێک  لە کێشە و نیگەرانییەکانی هاووڵاتییانی ئەو ئۆستانه‌ سنوورییە و لە ئێستادا ئۆستانی ئیلام لەگەڵ کەمیی مریشک بەرەڕوویە و نرخی هەر کیلۆ مریشک ٢٥ هەزار تمەنە. شایانی باسه‌، ئەو کرێکارانە چەندین ساڵە لەو کارگەیە دامەزراون و سەرەڕای دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان، لە سەر کارەکەیان دەرکراون.