به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٢٣٠ كه‌س له كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی به‌هاوه‌ند باراد له مه‌عده‌نی چادرملوی یه‌زد، به‌دوای داخرانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی له‌سه‌ر كار بێكاربوون.
ئه‌م كرێكارانه له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا، له ناڕه‌زایه‌تیی به بێكاركردنیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكارانی په‌یمانی مه‌عده‌نی چادرملو، حه‌فته‌ی ڕابردوو به‌دوای چه‌ندین ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی، باسیان له بێ ئاكام مانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردبوو.