به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی سیاسی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ناوی “ئێدریس فه‌قێهی” كه مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، وێڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی، چاره‌نووسی به نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگەیاند، بەرپرسانی قه‌زایی و هێزە ئه‌منییه‌كانی ئوستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی، لەبارەی بێسەروشوێنکردنی “ئێدریس فقێهی” تەمەن ٣٦ ساڵ کە لە سەرەتای گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، به‌رپرسن. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ئەندامی ڕێکخراوی “کەمینەی چەوساوی کوردستان”ی ئێرانە و ماوه‌ی یه‌كساڵه بێسه‌رشوێن كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ستا نییه.