ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، جێگری به‌رپرسی “شیلاتی” ڕژیم له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان هه‌واڵی بێسه‌روشوێن بوونی پێنچ ماسیگر به‌هۆی زریان له ناوچه‌ی “په‌سابه‌نده‌ری ده‌شتیاری” به‌ڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو به‌له‌می ئه‌و ماسیگرانه به‌هۆی زریانی “شاهین” له ناوچه‌ی “په‌سابه‌نده‌ر”ی سه‌ر به شاری ده‌شتیاری نوقمی ژێر ئاو بوون و به‌وهۆیه‌وه له ١٦ كه‌س له سه‌رنشینانی ئه‌و به‌له‌مانه یازده كه‌س توانیویانه خویان بگه‌یێننه كه‌نارئاوه‌كان و ٥ كه‌سی دیكه‌یان هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه به‌هۆی ئه‌و زریانه‌وه ١١ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوونه و به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پیزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.