یەکێتى گشتى پەنابەران لە توركییه ڕایگەیاند، نزیکەى ٥٠ كۆچبه‌ر كه ماوەى هەفتەیەک بەرەو ئۆرووپا بەڕێکەوتوون تا ئێستا بێسەروشوێنن.
“ڕۆژ عەزیز” نوێنەرى یەکێتییەکە لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانە خەڵکى شارەکانى هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە و دهۆک بوون كه له یه‌ك هەفتەیەک له‌مه‌وبه‌ره‌وه به‌ره‌و ئیتالیا بەڕێکەوتوون و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەریان نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە رێگەی توركییه‌وە هەوڵ ده‌ده‌ن خۆیان بە وڵاتانی ئۆرووپا بگه‌یه‌نن، به‌ڵام به‌هۆی رووداوی نقومبوون و خنکانی کۆچبەران لە رێگا ئاوییەکانی ئەو وڵاتە به سه‌دان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه، ساڵى ٢٠١٦ توركییه و وڵاتانى یەکێتیی ئۆرووپا ڕێککەوتنێکیان لەسەر پرسی کۆچبەران واژۆکرد كه بەپێى ڕێککەوتنەکە، توركییه دەبێت ڕێگرى بکات لە پەڕینەوەى کۆچبەران بۆ ئۆرووپا، لە بەرانبەریشدا یەکێتیی ئۆرووپا هاوکاریی دارایى و فریاگوزاریى پیشکەشى ئەو وڵاتە بكات.