به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی كۆچبه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌له‌مێك به ٩١ سه‌رنشینه‌وه كه له لیبیه‌ووه به‌ره‌و ئۆرووپا كه‌وتبووه رێ، له ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه بێسه‌روشوێن بوو.
سه‌رنشینانی ئه‌م به‌له‌مه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ئافریقا بوون. شایانی باسه، چه‌ند كۆچبه‌ری ئێرانیش له‌ناویاندا ده‌بیندرێ. ئه‌م به‌له‌مه ٨ی فێورییه لێوارئاوه‌كانی كاربۆلی له ٥٠ كیلومیتری ڕۆژهه‌ڵاتی ترابلۆس، پێته‌ختی لیبی جێهشتووه و دوایین زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م به‌له‌مه له ئاوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی له باكووری لیبی بیندراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، سرنشینانی ئه‌م به‌له‌مه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی فێورییه له‌ڕێگه‌ی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونیی دۆخی قه‌یراناویی خۆیان ڕاگه‌یاندبوو و داوای یارمه‌تیان كردبوو. به‌ڵام گاردی لێوار ئاوی لیبی دوای وه‌رگرتنی ئه‌م په‌یامه، دوای ٥ كاتژمێر دوو كه‌شتی بۆ ڕزگاردنی ئه‌م كۆچبه‌رانه ناردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له ساڵی ٢٠١٤وه تا ساڵی ٢٠١٩، نزیكه‌ی ١٩ هه‌زار كۆچبه‌ر له ئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه خنكاون یاخود بێسه‌روشوێن بوون.