دوای تێپەڕینی ٢٩ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئێدریس فه‌قێهی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری بۆكان، چاره‌نووسی ئه‌و هاووڵاتیه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئیدریس فەقێهی سەرەتای مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له پژاك لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شاری بۆكان ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه. “فاتمە مەقسوودی”، دایکی ئیدریس، له گرته‌ویدیۆیه‌كدا خوازیاری وەڵامدانەوەی دەزگای قەزایی و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە چارەنووسی كوڕەكەی بوو و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا، سه‌ردانی هه‌موو ناوه‌نده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانیان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت بێڕێزیشیان پێ كراوه.