کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێسه‌روشوێنكرانی زۆره‌ملێ “سیسیل كۆهلر” له‌ زیندانی ئێڤین

بێسه‌روشوێنكرانی زۆره‌ملێ سیسیل كۆهلر له‌ زیندانی ئێڤین 1

خۆشكی “سیسیل كۆهلر” شارومه‌ندی فه‌رانسه‌وی به‌ندكراو له‌ زیندانی ئێڤین له‌ وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیایی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ نزیك به‌ ٧٠٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی خۆشكه‌كه‌ی تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.

“نائۆمی كۆهلر” ڕایگه‌یاند: دیتنی ئیعترافی ئیجباری خۆشكه‌كه‌ی خراپترین شتێك بووه‌ كه‌ له‌ ژیانی دا بینیویه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: سیسیل ته‌نیا دوو جار و له‌ ژێر چاودێری كۆنسوولی فه‌ڕانسه ڕێگه‌ی چاوپێكه‌وتنی پێ دراوه‌. هێشتا بنه‌ماڵه‌ی سیسیل و ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ و كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌ نادات چاویان به‌ په‌روه‌نده‌كه‌ی بكه‌وێت. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ “سیسل كۆهلر” و “ژاك پاری” دوو ئه‌ندامی فدراسیۆنی په‌روه‌رده‌ی سه‌ندیكای هێزی كاری فه‌ڕانسه له مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠١، پاش سه‌فه‌ر بۆ ئێران له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له‌ مانگی ڕه‌زبه‌ری هه‌مان ساڵ ویدیۆی ئیعترافی ئیجباریان له‌ میدیاكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو كرایه‌وه‌ و ئه‌و دوو چالاكه‌ سنفیه له‌ ویدیۆكه‌دا خۆیان وه‌كوو مه‌ئمووری ئیتلاعات و سرویسی ئه‌منیه‌تی فه‌ڕانسه ناساندبوو.