ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕۆچوونی قه‌راغی چۆمی “سه‌یمه‌ره” چه‌ندین كه‌س بێسه‌روشوێنبوون و ئاراسته‌ی ئاوی چۆمه‌كه به‌ستراوه.
به‌وتی سه‌رۆكی ڕێكخراوی مانگی سووری ئیلام، ڕۆچوونی زه‌وی له قه‌راغی چۆمی “سه‌یمه‌ره” زۆر به‌ربڵاوه و به درێژایی چه‌ند كیلۆمتر ئاوی چۆمه‌كه په‌نگی خواردووه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ندین كه‌س له ژێر داروبه‌رددا گیریان خواردووه و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن خۆیان گه‌یاندووه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و گه‌ڕان به دوای ونبوواندا ده‌ستیپێكردووه.