وێڕای تێپه‌ڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “په‌خشان عه‌زیزی” به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خه‌ڵكی مهاباد، چاره‌نووسی نادیاره و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
“په‌خشان عه‌زیزی” یاریده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی مهاباد له ڕێكه‌وتی ١٣ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له شاری تاران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ڕفێندرا و ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه بێبه‌ش كراوه و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ماڵپه‌ڕی بێتاوانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “په‌خشان عه‌زیزی“، “وریشه مورادی” و “سیروان محه‌ممه‌دڕه‌زایی” به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم، بڵاو كردبوو.