کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

بێسه‌روشوێنبوونی دوو په‌نابه‌ری خه‌ڵكی پاوه‌ له‌ كه‌ناڵی مانش

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش ڕۆژ له‌وه‌به‌ر به‌له‌می كۆمه‌ڵێك په‌نابه‌ر له‌ كاناڵی مانش وه‌رگه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو په‌نابه‌ری دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “نیما شه‌هسه‌واری” و “هیوا موسته‌فایی” خه‌ڵكی گوندی خانه‌قای سه‌ر به‌ شاری پاوه‌ بێسه‌روشوێن بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌له‌مێك به‌ ٦٤ سه‌رنشینه‌وه‌ له‌ كاناڵی مانش له‌ نێوان وڵاتانی فه‌ڕانسه و به‌ریتانیا وه‌گه‌ڕا و په‌نابه‌رێك نوقمی ئاو بوو و په‌نابه‌رێكی دیكه‌ چووه‌ كۆما و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. هه‌روه‌ها دوو په‌نابه‌ری خه‌ڵكی پاوه‌ به‌ ناوه‌كانی “نیما شه‌هسه‌واری” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ و “هیوا موسته‌فایی” ٢٧ ساڵ، پاش شه‌ش ڕۆژ هێشتا بێسه‌روشوێنن و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

چالاكی موعه‌لیمانی مه‌ریوان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌ زانكۆی كوردستان

-

بانگه‌وازی كرێكارانی چه‌پ و كۆمۆنیستی سنه‌ بۆ بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری مه‌ریوان

-

به‌رینداربوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

-

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “حەمید ئاخ” چالاکی مەدەنی ناسراوی كورد لە ئاڵمان

-