شنبه – ۸ تیر – ۱۳۹۸ , 29 – 06 – 2019
![بێتاوانبوونی ٨٠ له‌سه‌دی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی عێراق 2 بێتاوانبوونی ٨٠ له‌سه‌دی به‌ندكراوان](https://ku.komalah.org/storage/بێتاوانبوونی_٨٠_له‌سه‌دی_به‌ندكراوان-300x196.jpg)
ئه‌ندامێکى لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاندووه، له‌سه‌دا ٨٠ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئێعدام و زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی حوكمدراون، بێ‌تاوانن و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به‌و تاوانه‌دا ناوه.
“وه‌حیده ئه‌لجومه‌یلی” له‌کۆنفرانسێکى رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگەیاند، زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به‌رێگای نامرۆڤانە ده‌ستبه‌سه‌ركراون و تۆمه‌تیان خراوه‌ته‌پاڵ .ئەو ئه‌ندامەی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌په‌رله‌مانی عێراق داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماده‌ی نۆیه‌می یاسای لێبوردنی گشتیی كردووه كه په‌یوه‌ندیداره به دووباره دادگاییكردنه‌وه‌ی حوكمدراوان. ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی شەڕی داعش و ڕووداوەکانی دواتر دەیان هەزار کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکراون کە هەزارانیان حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.