“مەحموود سادقی“، زیندانیی سیاسیی خەڵکی کامیاران، کە ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی سنه ڕاگه‌ێزرابوو، له‌ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌شكراوه.
ناوبراو مانگی ڕەزبەری ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنەوه، بە تۆمەتی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە٣٠ ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرابوو، هه‌روه‌ها مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی هەمان ساڵ، بۆ جارێكی دیكه دادگایی كرا و ئه‌مجاره‌ش بە تۆمەتی “به‌غی یان به‌شداری له شه‌ڕی چه‌كداری دژبه ڕژیم” بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری، مەحکووم کرا.