کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبەریکردنی “مەحموود سادقی” لە مافە سەرەتایییەکان لە زیندانی سنه‌

بێبەریکردنی مەحموود سادقی لە مافە سەرەتایییەکان لە زیندانی سنه‌

“مەحموود سادقی”، بەندکراوی سیاسیی کە لە زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگیراوه‌، سەرەڕای تێپەڕكردنی ٧ ساڵ و ٣ مانگ و ٢٠ ڕۆژ لە ماوەی بەندکرانەکەی، تا ئێستاش بە هۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، لە مافە سەرەتایییەکان و بەتایبەت مافی ئازادیی کاتی، بێبەش کراوە.

“مه‌حموود سادقی”، چەندین جار داوای کردووە ڕاگوێزی زیندانی كامیاران بكرێت، بەڵام هەموو جارێک لەلایەن بەرپرسانی زیندان و ناوەندە ئەمنییەکانەوە دژایەتیی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی كراوه‌. نابراو لە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” و بە تۆمەتی “هاوکاریكردنی به‌غی” سزای ٢٥ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ لە تۆمەتی “هاوکاریکردن له‌ کوشتن و ئه‌ندامه‌تی لە یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بێتاون ناسراوه‌. “مەحموود سادقی”، ڕۆژی ٢٥ ڕەزبەری ١٣٩٥ لەگەڵ “حەیدەر قوربانی”، زاوای و بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو، دەستبەسەر کرابوون.