“سیاوەش حەیاتی”، وتەبێژی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان و دەبیری بەرەی یەکگرتووی کورد، سەرەڕای کێشەی جەرگ، سی، پرۆستات و زەختی خوێن، لە مرەخەسی دەرمانی بێبەری کراوە.
بهوتهی بنهماڵهی “سیاوهش حهیاتی”، لە جەرگی سیاوەش دا گرێیەک دیار کەوتووە کە پێویستی بە نەشتەرگەریی خێرا هەیە کە سەرەڕای داواکارییەکانی خۆی، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی و ئەندامانی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان، تاکوو ئێستا مهرەخەسی دەرمانیی پێ نەدراوە. بەرپرسانی زیندانی کرماشان، دادوەری دۆسییەکە و ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان، داواکارییەکەی ناوبراویان بۆ وەرگرتنی مهرەخەسی دەرمانی ڕەت کردووەتەوە. جێگای ئاماژهیه كه ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵانی ئەمساڵ، “سیاوەش حەیاتی” پاش بانگکران بۆ لقی یەکی دادگای گشتی و ئینقلابی شاباد، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی، ڕەوانەی زیندانی دیزڵاوای کرماشان کرا.