به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی سیاسیی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانییه‌وه هه‌تا ئێستا، له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ته‌حسین دادڕه‌س” دانیشتووی ئاوایی “سه‌ردووش”ی مه‌ریوان، یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ر به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، گوازترابوویه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٩ی سه‌رماوه‌زی ساڵی ٩٦ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای یه‌ك حه‌فته گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه. شایانی باسه، “ته‌حسین دادڕه‌س” مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٧ له لایه‌ن دادگای رژیمه‌وه به ١١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو كه له دادگای پێداچوونه‌وه له شاری سنه، حوكمه‌كه‌ی بۆ ٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری كه‌م كرابوویه‌وه.