کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی به‌ندكراوێك له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی

بێبه‌ری كردنی به‌ندكراوێك له‌ مافی

بێبه‌ری كردنی به‌ندكراوێك له‌ مافی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ندكراوێكی سیاسی بە ناوی “عارف محەممەدی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “باوان”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ، لە گرتووخانەی ناوەندیی ئه‌مشاره‌ لە مافی مورەخەسی وەرگرتن بێبەری کراوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە دەسنبەسەر و پاش ٢١ ڕۆژ ڕاگرتن لە ژووری تاکەکەسی، بۆ بەندی ١٢ی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. شایانی باسه‌، ناوەندە ئه‌منییه‌كان لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، پێشیان بە ئازادکردنی کاتیی ناوبراو بە دانانی وه‌سیقه‌، گرتووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “عارف محەممەدی” ڕێکەوتی ١٢ی گەلاوێژ، لە لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم كرابوو كه‌ ئەو حوکمە لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ، بۆ دوو ساڵ زیندانی کەم کرایەوە و مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، بە شێوەی فەرمی ئەو حوکمەی پێ ڕاگەیەندرا.