کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ری كردنی ئۆمیدی شامحه‌ممه‌دی له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی

بێبه‌ری كردنی ئۆمیدی شامحه‌ممه‌دی

بێبه‌ری كردنی ئۆمیدی شامحه‌ممه‌دی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئۆمید شامحەممەدی”، مۆعه‌لیم له‌ مه‌دره‌سه‌كانی دیوانده‌ره‌ و دانیشتووی ئه‌مشاره‌، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، لە مافی مورەخەسی بێبەری كراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ئۆمید شامحەممەدی”، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی جۆزەردان، بۆ تێپەراندنی ماوەی یەکساڵ زیندانی تەعزیرییەکەی، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کرا. شایانی باسه‌، ناوبراو ڕۆژی ٢ی ڕەشەممەی پاره‌كه‌، بە تۆمەتی بێ ناوه‌ڕۆكی “هەوڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٧، ڕۆژێک به‌ر لە مانگرتنی سەرتاسەری مۆعه‌لیمان، له‌ لایه‌ن هێزە ئه‌منییه‌کانه‌وه‌ له‌ ماڵی خۆی هێرش كرایه‌ سه‌ری و دەستبەسەر کرا. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ “ئۆمید شامحەممەدی” پێشتر دوای ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر كرانی، بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندان بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.