کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌ش كردنی “كه‌یهان مۆكه‌ڕه‌م” له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی له‌ زیندانی ورمێ

بێبه‌ش كردنی كه‌یهان مۆكه‌ڕه‌م له‌ مافی مه‌ره‌خه‌سی له‌ زیندانی

“کەیهان موکەڕەم”، زیندانیی سیاسیی کورد کە دوایین ساڵ لە سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکەی لە بەشی “زیندانی کراوە”ی ورمێ دا تێپه‌ڕ ده‌كات، بە هۆی ڕێگریکردنی ئیدارەی ئیتلاعات، لە مافی پشووی کۆتایی بەندکران بێبەش کراوە.

ئیدارەی ئیتلاعات پێشتریش داواکاری “ئازادی مەرجداری” ئەم زیندانییە سیاسییەی ڕەت کردبووەوە. ئەم دەزگا ئەمنیەتیه‌ گوشاری خستووەته‌ سەر “کەیهان موکەڕەم” و بنەماڵەکەی و ڕایانگەیاندووه‌ کە تەنها بە مەرجی هاوکاریکردن لەگەڵ ناوه‌نده‌ ئەمنییەکاندا، ڕەزامەندی بۆ پێدانی هەر چەشنە ئازادییەک پێش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی وه‌رده‌گرێت. به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، “کەیهان موکەڕەم” لە بەشی داخراوی زیندانی ناوەندیی ورمێوە براوەتە بەشی زیندانی کراوە، بەڵام سەرەڕای ڕەزامەندی بەرپرسانی زیندان بۆ ئازادکردنی ئەم زیندانییە سیاسییە پێش وادەی تەواوکردنی سزاکەی بەپێی یاسا پێوەندیدارەکانی ئێران، دامودەزگا ئەمنییەکان ڕێگرییان لە پێدانی ئەم مافە سه‌ره‌تاییه‌ کردووە.