“بورهان سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی نه‌خۆشی دڵ و خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“بورهان سه‌عیدی” چالاكی كرێكاری ناسراوی شاری سنه ڕۆژی ٢٨ی گوڵانی ئه‌مساڵ پاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر و سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی نه‌خۆشی دڵ و خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و چالاكه كرێكارییه چه‌ند جار داوای له به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانه‌كانی پێ بده‌ن به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه ناوبراویان له ده‌رمان بێبه‌ش كردووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.