کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شی گوندی گه‌نجی ئیلام له‌ سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان

بێبه‌شی گوندی گه‌نجی ئیلام له‌ سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان

گوندی گه‌نجی سه‌ر به‌ شارستانی “به‌دره‌”ی ئیلام له پێداویستیه‌کانی سه‌ره‌تایی ژیان وه‌كوو كاره‌با، ڕێگه‌، ئاوی خاوێن، ئینتێرنێت و هێڵی ته‌له‌فوون، بێبه‌شه‌ن‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ به‌ هۆی قه‌یرانێكی زۆر گه‌وره‌ له‌و ناوچه‌یه‌.

به وته‌ی یه‌کێ له دانیشتوانی ئه‌و گونده‌،  زۆر جار بۆ دابین کردنی ئه‌و پێداویستیانه روویان له ئیداره و رێکخراوه حکومیه‌کان کردووه، به‌ڵام داخوازه‌کانیان بێ وڵام ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ساڵانه‌ بوودجه‌یه‌كی زۆر بۆ پێشكه‌وتنه‌ سه‌ربازییه‌كان، گرووپه‌ نیابه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی ته‌رخان ده‌كات. بێبه‌شی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی هاووڵاتیانه‌.