به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم له شاری كرماشان، بنه‌ماڵه‌ی “ڕه‌زا ڕه‌سایی”یان خستووه‌ته ژێر گوشار و ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و په‌یوه‌ندی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش كردووه.
“ڕه‌زا ڕه‌سایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌حنه، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و شاره له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی دیكه، به تۆمه‌تی كوشتنی “نادر به‌یرامی” به‌رپرسی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكنجه و ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ دژبه خۆی كرا. ئه‌و به‌ندكراوه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر، دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی به پارێزه‌ری سه‌ربه‌خۆ هۆشداریان دایه كۆماری ئیسلامی. “ڕه‌زا ڕه‌سایی” تۆمه‌ته‌كانی ده‌زگای قه‌زایی و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕه‌د كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه دا ناچار به ئێعترافی ئیجباری كراوه.