ڕاحێلە ڕاحمیپوور، دادخواز و بەندکراوی ٧١ ساڵە، سەرەڕای خراپی باری جەستەیی لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی تایبەت و ڕەوانەکردنی بۆ ناوەندە ده‌رمانییه‌كانی دەرەوەی زیندان بێبەش کراوە.
بە پێی سەڕچاوەیەکی نزیک له بنەماڵەی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه، ڕاحلە ڕاحمیپوور، سه‌ره‌ڕای خراپی باری تەندروستی و نەبوونی خزمەتگوزاری پزیشکی، داواکاریەکەی بۆ گواستنەوەی دۆسیە پزیشکیەکەی بۆ پزیشکی داد و پشکنینی توانای بۆ مانەوە لە بەندیخانە ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.، ناوبراو به دەست چەند نەخۆشییەوه له وانه تۆمۆری مێشک و تالاسێمی ده‌ناڵێت و هێزی جەستەیی له دەستداوه. چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕاحله ڕاحمی پور بەهۆی کێشەی جەستەییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، بەڵام پاش پشكنینی پزیشكی به بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان و ئێستا گیانی له مه‌ترسی دایه.