کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌ڵگه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی

بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له‌ چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، به‌ فه‌رمانی قازی سه‌ڵه‌واتی له‌ چاوپێكه‌وتن و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، وریشه مورادی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی ژنی زیندانی ئێڤین پاش له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و له‌ هێرشی گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان بریندار كرا. پاش ئه‌و ڕووداوه‌، قازی سه‌ڵه‌واتی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ی له‌ مافه‌كانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كردووه‌ و وریشه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا.