“موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندروستی و پشتڕاستنكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی داد، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه له مافی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ری كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” له نه‌خۆشخانه‌ی “تهران پارس” نه‌شته‌رگه‌ری ریخۆله‌ی بۆ كراوه و ئێستا له ژێر چاودێری پزیشكی‌دایه. ئه‌مه سێهه‌مین جاره كه موته‌لیب به بۆنه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له زیندان تووشی بووه به‌سته‌ری ده‌كرێت. “موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان” هاووڵاتی خه‌ڵكی بانه، ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئه‌ندامیه‌تی له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار و به ٣٠ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و زیندانیه سیاسیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونی كراوه و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی سه‌خت بووه.