کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی مریه‌م جه‌لال حسێنی له‌ درمان له‌ زیندانی كه‌چویی كرج

بێبه‌شكردنی مریه‌م جه‌لال حسێنی له‌ درمان له‌ زیندانی كه‌چویی كرج

مریم جه‌لال حسێنی،زیندانی سیاسی بندكراو له‌ زیندانی كه‌چویی كرج له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه‌.

مریه‌م جه‌لال حسێنی ماوه‌ی یه‌ك ساڵه تۆشی نخۆشی ددان و سیسته‌می گه‌وارشی بووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ئه‌و بندكراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ درمان بیبه‌ش كردووه‌. مریه‌م جه‌لال حسێنی خه‌ڕمانان ساڵی ڕابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هاندانی خه‌ڵك بۆ توندووتیژی”، “تبلیغ دژی نیزام”، “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “بێرێزی به‌ رێبه‌ری” به‌ شه‌ش ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه ‌بۆ پارێزگای ئیلام مه‌حكووم كرا.