“سه‌جاد ئیمان نژاد” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین، وێڕای بڕیاری پزیشكان بۆ نه‌شته‌رگه‌ری بڕبڕه‌ی پشتی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌جاد ئیمان نژاد” نه‌خۆشی دیسكی سه‌ختی كه‌مه‌ری هه‌یه و ئه‌بێ نه‌شته‌رگه‌ری بكات، هه‌ر چه‌ند به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ئه‌و به‌ندكراوه ڕه‌زامه‌ندیان نیشان داوه، به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسی سه‌جاد دژایه‌تی ده‌كه‌ن و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و به‌ندكراوه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕوو خراپتر ده‌بێت.