“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی یه‌زد كه ئێستا ١٦هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی تێپه‌ر ده‌كات، باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕه‌سی به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” له به‌ندی زیندانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاگیراوه و دۆخی ته‌ندرووستی چاوی باش نییه و به‌جوانی نابینێت. ناوبراو به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری هێزه‌كانی حكوومه‌ت تووشی كێشه‌ی گورچیله و ده‌زگای گه‌وارش بووه و ئێستا به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه‌یان له ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.