کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌ر له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی ورمێ

بێبه‌شكردنی جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌ر له‌ ده‌رمان له‌ زیندانی ورمێ

جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌ر، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ، نه‌خۆشی مه‌عده‌ و سیسته‌می گه‌وارشی هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه‌ له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌ر تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌عده‌ بووه‌ و دادستانی و به‌رپرسانی زیندانی ورمێ له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ خۆده‌بوێرن. هه‌ر چه‌ند بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ڵگه‌ی پزیشكی سلمێنه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یان ڕاده‌ستی دادگا كردووه‌، به‌ڵام قازی په‌روه‌نده‌كه‌ بایه‌خی به‌ خوێنبه‌ربوونی مه‌عده‌ی جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌ر نه‌داوه‌.