کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكردنی بەندکراوێکی سیاسی لە مه‌ره‌خه‌سی دەرمانی

بێبه‌شكردنی بەندکراوێکی سیاسی لە مه‌ره‌خه‌سی دەرمانی 2

حەسەن مەردانی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان، وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان له‌ ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه‌.

حه‌سه‌ن مه‌ردانی نەخۆشیی دڵ و پرۆستاتی هەیە و ئیتلاعاتی بۆکان ئیزنی پێدانی پشووی دەرمانیی پێ نادات. مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢، ئەو هاووڵاتییە له‌لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای گشتی و ئینقلابی بۆكان، بە تۆمەتی “ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، حه‌سه‌ن مه‌ردانی به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی بۆكان كرا.