به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی مافی مرووڤی ئێران، به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین، عه‌لی به‌خشایی(دیار)، به‌ندكراوی سیاسی كوردی خه‌ڵكی شارستانی ده‌ره‌گه‌زی سه‌ر به ئوستانی خۆراسانی ڕه‌زه‌ویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست بێبه‌ش كردووه.
عه‌لی به‌خشایی چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارستانی ده‌ره‌گه‌ز له ڕێكه‌وتی ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٧ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ٢ی “الف”ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام و پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئاسایشی وڵات به پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه باری ته‌ندرووستی تێك چوو، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كرد.