به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی سیاسی ژن له زیندانی ئێڤین له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه له مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و پارێزه‌ره‌كانیان بێبه‌ش كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٩ به‌ندكراوی ژن به ناوه‌كانی ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی، گوڵڕۆخ ئیرایی، وی‌دا ڕه‌بانی، زه‌هرا سه‌فایی، په‌خشان عه‌زیزی، ئێلاهه فولادی، موته‌هه‌ره گوونه‌یی، وریشه مورادی و مه‌ریه‌م یه‌حیه‌وی به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندانی ئێڤین له دیدار له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و ٩ به‌ندكراوه سیاسییه دژ به سزای سێداره ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیبوو، به‌ڵام به فه‌رمانی سه‌رۆكی زیندان له مافه سه‌ره‌تایه‌كانیان بێبه‌ش كراون.