“ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی” وه‌رگێڕ و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی مازنده‌ران كه ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندانی ئێڤین دا تێپه‌ڕ ده‌كات، له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
پاش له‌سێداره‌دانی ڕه‌زا ڕه‌سایی، ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی و ژنانی زیندانی ئێڤین به‌هۆی مانگرتنیان، له مافی په‌یوه‌ندی گرتن بێبه‌ش كران. ژنانی مانگرتوو بۆ ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كه نه‌یانتوانیوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌یان بگرن. هه‌روه‌ها له دوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی ئانیشا ئه‌سه‌دووڵڵاهی له ئاست حوكمی ئیعدامی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، ئه‌و به‌ندكراوه له مافی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.