کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكرانی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندانی ئێڤین

بێبه‌شكرانی وریشه مورادی له‌ مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی له‌ زیندانی

وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی سنه‌، پاش یه‌ك ساڵ بیلاته‌كلیفی له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ مافه‌ سه‌ره‌تایه‌كانی وه‌كوو ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.

وریشه مورادی له‌ ڕێكه‌وتی ١٠ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر  و بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. قازی سه‌ڵه‌واتی سه‌رۆكی لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران، مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ئه‌و به‌ندكراوه‌ی له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرد. یه‌كه‌م جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی وریشه مورادی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ به‌ڕێوه‌ چوو و جه‌له‌سه‌ی دووهه‌م به‌ هۆی به‌شداری نه‌كردنی ناوبراو هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌‌وه‌.