به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی سیاسی له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج به ناوی “محه‌ممه‌د شافعی” وێڕای دۆخی خراپی ته‌ندرووستی، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“محه‌ممه‌د شافعی” له ڕێكه‌وتی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “محه‌ممه‌د شافعی گورابی” له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به موحاره‌به و سازكردنی بۆمب تۆمه‌تبار كرا. پاش ماوه‌یه‌ك حوكمی ئه‌و به‌ندكراوه له موحاره‌به‌وه بۆ ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی گوڕدرا و ناوبراو به سێ ساڵ و ٩ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم تۆشی بڕینی مینسك بووه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.